تبلیغات
چالاکی ئەدەبی

چالاکی ئەدەبی
زمان پێناسەی گەلە 
نویسندگان
صفحات جانبی

1.     قۆناغی زمانی کوردی کۆن (دێرین ): ئەم قۆناغە بۆ سەرەتای دامەزراندنی دەوڵەتی میدیەکان دەگەڕێتەوە و کۆتایی دەوڵەتی هەخامەنشی (700ساڵ پ . ز تا 250 ساڵ پ ز) کۆنترین بەڵگەی نووسراوە  کتێبی پیرۆزی ئاڤێستای  زەردەشتە کە بە شێوەی زمانی کوردی کۆن واتە ئاڤێستا نووسراوەتەوە و لە چەپەوە بۆ ڕاست نووسراوەتەوە و ژمارەی پیتەکان 60 دانە بووە و لە سروودی گاتای ئایینی زەردەشت کە بۆ خۆی نووسیویەتەوە و بریتیە لە 21 سروودی ئایینی ئەم قۆناغە لە دەسەڵاتی میدیەکان کە دەکاتە 250 ساڵی خایاندووە و زمانی کوردی کۆن زمانی ڕەسمی دەوڵەت و ئایین بووە دوای ئەوەی کە دەوڵەتی هەخامنشیەکان دامەزراوە  کتێبی ئاوێستا لە لایەن ئەوانەوە سووتاوە  بەو پێیە زمانی کوردی 250 ساڵ لە پێش زمانی فارسی بۆتە زمانی فەرمی دوەڵەتێک بە ناوی مێد

1.     قۆناغی زمانی ناوەندی :

·         بەشی یەکەم (پەهلەوی ئەشکانی )ئەو قۆناغە بە دەست پێکردنی دەوڵەتی ئەشکانی دەستی پێکردووە و ناوەندی دەسەڵاتیان خوراسانی ئەمڕۆ بووە و کۆنترین بەڵگەی نوسراوی ئەو دەمیش کتێبی ئاڤێستا بووە کە  ئەم جارە لە سەر پێستی اسک دووبارە نووسراوەتەو و لە چیاکانی هەورامان دۆزراوەتەوە (ساڵی 120ی پ .ز )

·         بەشی دووهەم (پەهلەوی ساسانی ) ئەو سەردەمەش لە 227 ساڵ پ.ز دەست پێدەکات و تا سەردەمی ئیسلام درێژەی هەیە لەو سەردەمە دا ئاڤێستا بە دەستووری ئەردەشیر لە سەر ڕێنووسی ئارامی دووبارە نووسراوەتەوە . پێویستە بوترێت کە بەڵگەی گەش و دیاری ئەو سەردەمە ئاڤێستایە کە بە شێوەی زەند و پازەند بۆ لێکدانەوەی  ئایینی  زەردەشت نووسراوەتەوە  بەتایبەتی بەشی گاتا کە بە شێوەی کۆنی زمانی کوردی و میدییە ئەو قۆناغە زمانی کوردی تەنیا زمانی ئاخاوتن بووە

2.     قۆناغی کوردی شێوەزار :  بەدوای هاتنی ئایینی ئیسلام ئەو قۆناغە دەستی پێکردووە لەو قۆناغە دا بۆ ماوەی 200 ساڵ  تەنیا زمانی ئاخاوتن بووە و لە نووسین دا پاشەکشەی کرددوە تا ئەوەی کە فردەوسی شاعیری فارسەکان شانامەی بە زمانی فارسی نووسیوە و وردەوردە زمانی دایکی واتە زمانی کوردی بۆتەوە بە زمانی نووسین ، کۆنترین نووسراوەی ئەو سەردەمەش چوارینەکانی باباتایری هەمەدانیە کە لە سەر شێوەزاری لوڕیدا نووسراوەتەوە دواییش بە داڕوخانی دەوڵەتی یەکگرتووی ئیسلامی میرنشینی بچووک لە لایەن کوردەکانەوە چی کراون و شێوەزارەکان بوونەتە زمانی ئەدەبی میرنشینەکان . لە نێو ناوچەکاندا هەورامانیەکان بە هۆی سەختی و چڕوپڕی کوێستانەکان درەنگ تر ئایینی ئیسلامیان وەرگرتووە و لە سەر ئایینی زەردەشتی ماونەتەوە و ئێستاش زیاتر وشە  ئاوێستایی بە کار دێنن

3.     قۆناغی زمانی کوردی نوێ : هەندێک کەس پێی دەڵێن سەدەی بیستەم و مێژووی ئەو قۆناغە دەگەڕێتەوە بو دەرچوونی ڕۆژنامەی کوردوستان لە 22. 4. 1988 دەستی پێکردووە کە بە سەرهەڵدانی ڕۆژنامەگەری کوردی دەناسرێت و سەرتای گەوەریە بۆ دەسپێکێکی مەزن

سەرچاوە : چەند بابەتێکی زمان و ڕێزمانی کوردی                دوکتۆر ڕەفیق شوانی




طبقه بندی: وتاری ئەدەبی،
[ شنبه 4 بهمن 1393 ] [ 08:53 ق.ظ ] [ جەلال حەسەنی ]
.: Weblog Themes By themzha :.

درباره وبلاگ


آمار سایت
بازدیدهای امروز : نفر
بازدیدهای دیروز : نفر
كل بازدیدها : نفر
بازدید این ماه : نفر
بازدید ماه قبل : نفر
تعداد نویسندگان : عدد
كل مطالب : عدد
آخرین بروز رسانی :
امکانات وب