تبلیغات
چالاکی ئەدەبی

چالاکی ئەدەبی
زمان پێناسەی گەلە 
نویسندگان
صفحات جانبی

1-     هۆی جوگرافی لە سەختی و ئاڵۆزی سروشتی کوردوستاندا ، کوردوستان وڵاتێکی شاخاوی و چڕ و پڕە و نەبوونی ڕێگا و بانی زۆر و چاک کە هەموو ناوچەکانی کوردوستان بە یەک ببەستێتەوە و بەفرو بارانی زۆر و ڕێگا گیرانیش هۆکارێکی دێکەیە لە هەر لەو هۆیەوە ژەیدا دەبێ . باشترینن وێنە زاراوەی هەورامیە . دانیشتوانی ناوچەی هەورامان بە هۆی ناوچەی کوێستانی و بەفرو بارانی زۆر ، زۆربەی مانگەکانی ساڵ لە پێوەندی لە گەڵ زاراوەکانی تر دابڕاون

2-     بوارە جیاجیاکانی چالاکی مرۆڤ لە بواری سیاسی (ڕامیاری) ، ئەدەبی ، ئابووری و ....

3-     دەسەڵاتی ناوچەگەری و میرنشیتی کوردی لە دوای دەسەڵاتی یەکگرتووی ئیسلامی وەک میرنشینی لوڕستان ، سۆران ، بۆتان ، ئەڕدەڵان و بابان

·         میرنشینی لوڕستان لە سەدەی 15 و 17 زایینی

·         میرنشینەکانی کرمانجی ناوەڕاست و سەرولە سەدەی 19

·         میرنشینی گۆران / هەورامان لە سەدەی 14 و پاشان لە سەدەی 19

4-     بەکارهێنانی دوو زاراوەی جیاواز لە بواری ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن (ڕۆشنبیرانی عەڕەب و و فەڕانسە نەیانهێشت ئەو دیاردە درووست بێت)

·         ڕۆژنامە و گۆڤاری باشوری کوردوستان بە دووشێوەزار بڵاو دەبنەوە

5-     دەمارگیری و هەرێمیگەری و دوودڵی تاکی کورد بۆ ئەو دیاردەیە ڕێخۆشکەر بووە

6-     دابڕانی پەیوەندی ئابووری و بازرگانی

7-     کاریگەری ڕۆشەنبیری نەتەوە دەسەڵاتدارەکانی کوردوستان وەک عارەب و تورک و فارس

8-     دواکەوتووی گەلی کورد بۆ ئەوەی کە لە وڵاتەکانی لە گەڵیان دەژین وەک گەلی دووهەم چاو لێکراون

9-     بەکارهێنانی سێ ڕێنووس لە نووسینی کوردیدا وەک ڕێنووسی کوردی (ئارامی) ، لاتینی و سریلیکی ڕووسی

10-     بە کارهێنانی زار وەک هۆی کێشە پەیدا بوون موکریانی لە ڕادیوی مەهاباد و هەورامی لە مەریوان و ئەردەڵانی لە سنە و ... و یان بڵاوکراوەی ڕۆژنامەی بزاڤ  و ئاسۆ بۆ باشووری کوردوستان لە لایەن ڕژێمی بەعس

11- دابەش بوونی کوردەکان لە ساڵی 1639 بە دوو وڵاتی ئێران و عوسمانی

12- دابەش بوونی کوردەکانی ژێر دەسەڵاتی عوسمانی لە ساڵی 1920 بە سەر سێ وڵاتی تورکیاو سووریا و ئێراق

                                              سەرچاوە : چەند بابەتێکی زمان و ڕێزمانی کوردی

                                                         دوکتۆر ڕەفیق شوانی




طبقه بندی: ڕێزمان،
[ سه شنبه 30 دی 1393 ] [ 11:32 ق.ظ ] [ جەلال حەسەنی ]
.: Weblog Themes By themzha :.

درباره وبلاگ


آمار سایت
بازدیدهای امروز : نفر
بازدیدهای دیروز : نفر
كل بازدیدها : نفر
بازدید این ماه : نفر
بازدید ماه قبل : نفر
تعداد نویسندگان : عدد
كل مطالب : عدد
آخرین بروز رسانی :
امکانات وب