تبلیغات
چالاکی ئەدەبی

چالاکی ئەدەبی
زمان پێناسەی گەلە 
نویسندگان
صفحات جانبی

زمان بە بۆنەی ئەوەی کە دایمە لە نوێ بوونەوە دایە و پەیتاپەیتا گۆڕان بە خۆیەوە دەبینێ و بە دایمە بەرەو چاکبوون دەڕوات بۆیە ئێمە لە و بابەتە دا لە میتافۆر دەدوێن . میتافۆر چیە

میتافۆر تایبەتی زمانە و جوانی دەکات و یاریکردنە بە زاراوەکان  و دیاردەیەکی بەر بڵاوی زمانە . لابردن و پەراوێز خستنی هێندێک لە وشەکان و درووست کردن و بەکارهێنانی هێندێکی ترە لە وشەکان  و لە هەموو جۆر ڕستەکان (هەواڵی ، پرسیاری و سەرسوڕمان) دەردەکەوێ

میتافۆر لە کۆنەوە بەکارهێندراوە و لە ناو میلە تانی پێشکەوتووی دونیاش دەمێکە باسی لێدەکرێ

·         میتافۆر زمان لە دەربڕینە باو سواوەکان ڕزگار دەکات کە بە تێپەڕ بوونی کات و زەمەن سواونەتەوە و دووبارە گیانیان بە بەر دا دەکاتەوە

·         میتافۆر زاراوە بێ کەڵک و مردووکان زیندوو دەکاتەوە

·         بە هەموو وچەیەک ڕیگەدراوە بە گوێرەی باوی سەردەمیانە وشە ساز بکرێت .

·         میتافۆر وەکوو ئەوە وایە لقە بێ کەڵکی دار لێبکرێتەوە و ڕەنگ و ڕوویە کی تازە بە زمان دا بکرێت .

·         میتافۆر دیاردەیەکی هاوبەشە لە نێوان زمان و ئەدەب دا و ڕێبازیکی نوێمان بۆ دانانی وشەی تازە بۆ بەدی دەکات .

·         میتافۆر لە هەموو بەشەکانی زمان وەک ئاخاوتنی ڕۆژانە , ڕۆژنامەگەری , چیڕۆک نووسی , وتاری ئایینی و ... دەدەکەوێ .

·         میتافۆر تا ڕادەیەکی زۆر لە دەربڕینی ئاوەڵناو دا بەر چاو دەکەوێت (وشک دژی تەڕە بەڤام دەڵێن مرۆڤێکی وشکە )

لێرە دا چەند میتافۆر دێنینەوە :

گۆشت تاڵ (واتای دیار خواردنی گۆشتی فڵان کەس تاڵە بەڵان مەبەستمان ئەویە ڕەزا گران و دزێوە)

قسەڕەق (ڕەق دژی نەرمە بەڵام مەبەستی ئێمە ئەویە کە بێژەر قسەکانی ناخۆشن  )

لووت بەرز (بە کەسێ ناڵێن لووتی درێژە بە کەسێ دەڵێن فیزن و خۆبە زل زانە )

سڵاوی گەرم بە مانای سڵاوێکی بە وتەی خۆش و لە قۆڵایی دڵەوە بێتە دەر

 سۆزێکی بەتین , ئەوینی خنکێنراو , خەونی خۆش , ملی ڕێ , خولە پیزە و ....




طبقه بندی: ڕێزمان،
[ یکشنبه 14 دی 1393 ] [ 10:12 ق.ظ ] [ جەلال حەسەنی ]
.: Weblog Themes By themzha :.

درباره وبلاگ


آمار سایت
بازدیدهای امروز : نفر
بازدیدهای دیروز : نفر
كل بازدیدها : نفر
بازدید این ماه : نفر
بازدید ماه قبل : نفر
تعداد نویسندگان : عدد
كل مطالب : عدد
آخرین بروز رسانی :
امکانات وب