تبلیغات
چالاکی ئەدەبی

چالاکی ئەدەبی
زمان پێناسەی گەلە 
نویسندگان
صفحات جانبی

· بە گوێرەی توانا بۆ ئەو قۆناغەی کە ئێمە تێیداین لە زاروەی کوردی ڕەسەن کەڵک وەربگیردرێت .

· هەوڵدان بۆ بەرەو پێش بردنی و دروست کردنی زمانێکی ئەدەبی کوردی و نوسین و داڕشتنی کتێب و گۆڤار و ڕۆژنامە و ...

· هەوڵ دان بۆ زاراوە سازی بۆ ئەو وشانەی کە پێویستە بخرێنە ناو زمانەکەمان

· سازکردنی فەرهەنگۆکی یەکگرتووی کوردی بۆ سەرجەم زاراوەکان

· پێکهاتنی چینێکی وەرگێڕی بە توانا بۆ وەرگێڕانی کتێب و وتاری پێویست بە شێوەی زانستیانە

· پێکهاتنی کۆمەڵێک لە نێو حوکومەت دا بۆ هاریکاری کردنی و هێنانی و درووست بوونی وشەی زانستی و بە کارهێنانی لە دام و دەزگا حوکومیەکان و لە ڕاگەیاندن​ .

· پەیرەو کردنی سیستەمێکی نەتەوەیی بۆ هەڵبژارتنی زاراوەی زانستی

· پۆڵین بەند کردنی و هەوڵ دان لە بەشەکانی جۆراوجۆری زانست وەک ئابووری ، دەروون ناسی ، کۆمەڵایەتی و مێژووویی و ...

· هاوکاری و هاوئەهەنگی لە نێوان زانکۆ و قوتابخانە لە گەڵ  دەزگای زانستی و ڕووناک بیری و ڕاگەیاندن.

· دەبێ لە نێوان وشەی زانستی و وشەی زمانە لێکچوون هەبێت .

· زاراوەی زانستی نابێ زاروە کانی زمان بخاتە بەر پرسیار .

· واباشە بۆ یەک زاراوە یەک وشەی گونجاو هەڵبژێردرێت  و دانانی دوو یا چەند وشە بێژەران تووشی سەرلێشێواوی دەکات .

· لە زمانی بێگانە وشە نەزۆک نە بێ ٫دەبێ وشە کاراکە وەربگیردرێ .

· لە نێو وشە ​وشە هاوواتاکاندا ئەو وشە هەڵبژێرین کە زانستی ترەو ئاشناترە

· لە بووژاندنەوەی زمانی کوردیدا دەبێ هەوڵ بدرێت لە وشەی کوردی ڕەسەن کەڵک بگرین . و لە وشەی ڕەشۆکی دووری بکەین

· هەڵبژارتنی زاراوەی یەک وشەیی بە جێی زاراوەی دوو وشەیی و سێ​وشەییدا

· بە کوردی کردنی وشەی بێگانە به تێکەڵ کردنی وشە لە گەڵ پێشگر و پاشگری کوردی وێنه بە جێی Pasteurization وشەی پاستۆراند بە کار بێنین

· لە زاراوە سازی دا دەبێ لە وشەی قورس و یان سووک دووری بکەین و لە وشەی پەسند و ڕێک و پێک کەڵک وەرگرین




طبقه بندی: ڕێزمان،
[ پنجشنبه 11 دی 1393 ] [ 09:46 ق.ظ ] [ جەلال حەسەنی ]
.: Weblog Themes By themzha :.

درباره وبلاگ


آمار سایت
بازدیدهای امروز : نفر
بازدیدهای دیروز : نفر
كل بازدیدها : نفر
بازدید این ماه : نفر
بازدید ماه قبل : نفر
تعداد نویسندگان : عدد
كل مطالب : عدد
آخرین بروز رسانی :
امکانات وب