تبلیغات
چالاکی ئەدەبی

چالاکی ئەدەبی
زمان پێناسەی گەلە 
نویسندگان
صفحات جانبی

پێشەکی :

بۆ دەسپێک لێکۆلینەوە لە چەند زمانی دەوروبەری خۆمان دەکەین

·         زمانی عەرەبی لە سەرەتای ئیسلامەوە بە عەرەب و عەجەم خزمەتی دەکرێ ، تەنانەت چەند ماموستای کوردیش ژیانیان بۆ زمانی عەرەبی تەرخان کردووە کە چی هێشتا هەزاران وشە بێگانەی تێدایە کە لە زمانەکانی عیبری ، ئارامی ، ێۆنانی ، هێندی ، فارسی و ... وەرگیراون .

·         زمانی فارسی  لە پێش ئیسلام وشەی زۆری زمانی کوردی تێدایە و بە هۆی وەرگرتنی ئایینی ئیسلام  وشەی عەرەبی تێکەڵ بووە و ئێستاش وشەگەلی ئینگلیزی و فەڕانسی و ... هاتونەتە نێو زمانەکەیان و کەسایەتی وەک سەعدی و حافیز وشەی عەرەبی زۆریان کردە نێو زمانی فارسی .

·         زمانی تورکی بە هۆی خەلافەتی ئیسلامی وشەی عەرەبی زۆری تێخزاوە و لە دوای دەسەڵاتی ئاتاتورکیس بە ئەنقەست وشەی بیانی زۆریان وەرگرت.

·         زمانی ئینگیلزییش نیوەی وشەکانی لە زمانەکانی تر وەرگیراون

·         زمانی ڕووسی زۆر وشەی غەریبەی تێدایە تەنیا لە لاپەڕەی 3 ی فەرهەنگی زمانی ڕووسی لە 36 وشە 33یان ڕووسی نین .

بەو حیسابە هەمووزمانەگانی دونیا لە وشەی بێگانە کەڵک وەردەگرن و ئێمەش کاتێ وشەی تازەمان وەرگرت دەبێ ئەو خاڵانەی خوارەوە ڕەچاو بکەین :

o        کاتێ وشەیەک هاتۆتە  سەر زمانی کوردی و هاوشانەکەشی لە زمان کوردی دا هەیە لە کوردیەکە کەڵک وەردەگرین

o        کاتی وشەی بێگانە وەردەگیردرێ هەموو دیالکتیکەکانی کوردی بگەڕین ئەگەر هیچیان هاوتای وشەی  بێگانەکەی تێدا نەبوو دەبێ ئەو کات بە کار بێت

o        لە گەڵ دەستووری کوردیدا بیگونجێنین .

o        کاتی وەرگرتنی زاراوە دەبێ ئەشێ بیخەینە سەر فونەتیکی زمانی کوردی و بەرگێکی کوردی بۆ بدوورین .

o        وشەکە دەبێ ڕێنووسی زمانی کوردی بنووسرێت .

هێندێک وشەی بێگانە هەن لە نێو زمانی خۆی بۆ ئامانجێک و یان بیر و باوەڕێکی تایبەت سازکراون ، واباشە وەکوو زمانی خۆی بە کاری بێنین و بە ڕێنووسی زمانی خۆی بینووسین


طبقه بندی: ڕێزمان،
[ سه شنبه 9 دی 1393 ] [ 09:10 ق.ظ ] [ جەلال حەسەنی ]
.: Weblog Themes By themzha :.

درباره وبلاگ


آمار سایت
بازدیدهای امروز : نفر
بازدیدهای دیروز : نفر
كل بازدیدها : نفر
بازدید این ماه : نفر
بازدید ماه قبل : نفر
تعداد نویسندگان : عدد
كل مطالب : عدد
آخرین بروز رسانی :
امکانات وب