تبلیغات
چالاکی ئەدەبی

چالاکی ئەدەبی
زمان پێناسەی گەلە 
نویسندگان
صفحات جانبی

بە هۆی هاو سنووری و ئایینی ئیسلام و خەلافەتی چەند سەدساڵە خەلیفەکان کاریگەری زمانی عەڕبی لە سەر زمانی کوردیدا بووە کە لە ژێرەوە دا بە هێندێکیان ئاماژە دەکەم :

1.     وەرگرتنی وشەی عەرەبی بە بێ دەستکاری ئەو وشانە لە لای کورد نەبوون و بە بێ کەم و کورتی تێکەڵ زمانی کوردی بوو ن  وەک : حاجی  ، غەفوور ، ئڵڵا ، عەبا ، زیارەت و هتد

2.     وەرگرتنی وشەی عەرەبی بە دەستکاری : زۆر وشەی عەڕەبی هەن کە کورد وەری گرتوون بە ڵام هێندراونەتە ژێر کاریگەری ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی  و گۆڕانکاری بە سەر دا هێناون بەو کارە لە عەرەبی دەگوترێت (تعریب)  و لە ئینگلیزیش پێی دەگوتریت transliteration و لە کوردیش نێوی دەنێن  (بە کوردی کردنی زاراوە )

3.     دەنگی ( ث ): ئەو پیتە لە زمانی ئاڤێستاییش دا هەبووە و ئێستاش لە هەورامی دا ماوەتەوە  بەڵام زۆربەی زاراوەکانی تر بە کاری ناهێنن .کوری بە جێی ئەو ئەو پیتانە بە کار دێنن (ت) مثل بۆتە مەتەڵ و یان مەتەڵۆکە (س) تمثیل بۆتە تەمسیل و اثاث بۆتە ئەساس و اثر بۆتە ئەسەر و یان هەتەر

4.     دەنگی (ص)  ئەو دەنگەش بۆتە (س) وەک خلاص بۆتە خەڵاس و عصر بۆتە عەسر

5.     دەنگی (ض) بۆتە( ز) وەک قرض بۆتە قەرز

6.     دەنگی( ظ ) بۆتە (ز) وەک ظالم  بۆتە زاڵم

7.     دەنگی (ذ) بۆتە (ز) وەک  ذلیل بۆتە زەلیل

8.     دەنگی (ا) بۆتە (ع ) و (ح) وە ک قرآن  بۆتە قورعان و یان قورحان

9.     پێتی (ع) بڕێکیان وەک خۆی ماونەتەوە وەک  عمل (عەمەل) و هێندێکیان دەبنە پێتی (ە) وەک عقیدە دەبێتە ئەقیدە

10.  پێتی (أ) دەبێتە پێتی (ع) وەک انبار دەبێتە عەمار و عەمبار

11. دەنگی (ا) دەبێتە (ێ) وەک (کتاب) دەبێتە (کتێب)

12. دەنگی ( ط ) دەبێتە (ت) وەک طرح دەبێتە تەرح

13. بڕێک لە وشەکان گۆڕانێکی زۆریان بە سەردا هاتووە وەک بحث بۆتە باس و طعم بۆتە تام و مشغل بۆتە مەشخەڵ

14. هێندێک وشە هاتوونە نێو زمانی کوردی هاوتای کوردیشان هەبووە وەک فقیر ، فکر و ارض

15. بە کوردی کرانی وشە عەرەبیەکان به دانانی پێشگر و پاشگروەک اصل  بۆتە ئەسڵزاده و حاجی بۆتە حاجیلە




طبقه بندی: ڕێزمان،
[ سه شنبه 9 دی 1393 ] [ 09:02 ق.ظ ] [ جەلال حەسەنی ]
.: Weblog Themes By themzha :.

درباره وبلاگ


آمار سایت
بازدیدهای امروز : نفر
بازدیدهای دیروز : نفر
كل بازدیدها : نفر
بازدید این ماه : نفر
بازدید ماه قبل : نفر
تعداد نویسندگان : عدد
كل مطالب : عدد
آخرین بروز رسانی :
امکانات وب