تبلیغات
چالاکی ئەدەبی

چالاکی ئەدەبی
زمان پێناسەی گەلە 
نویسندگان
صفحات جانبی

زمانی هاو بەش لە  کۆمەڵگای  فرە زمانی و باڵا دەست بوونی هەیە زمانی هاو بەش ساغبوونەوە و ڕازی بوونی کۆمەڵگا لە سەر زمانێک درووست دەبێت

لێرەدا فاکتەری ئایین و کۆمەڵ و سیاسەت ڕۆڵی خویان بەسەر زمان دەادەگێڕن و دەبنە هۆی ئەوی زمانیک بە سەر زاراوەکانی ئەو زاراوە و زمانی کانی تری دەورووبەری خوێدا خۆی دەسەپێنێت بۆ وێنە زمانی فارسی (شێوەزاری تارانی)جیا لە وەی کە بە سەر زاراوەکانی تری زمانی فارسی دا خۆی سەپاندووە , ئێرانیەکانی تر کە زمانی جیاوازیان هەیە وەک کوردی , ئازەری , عەڕەبی و ...  بۆ لێک حاڵیبوون بەو شێوە زارە وت ووێژ دەکەن

لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا زمانی عەڕەبی کە زمانی ئایینی  ئیسلام و قورئانە باڵی خۆی بە سەر هەموو ئەو وەڵاتانە دا کێشاوە کە لە زەمانی خەلافەتی ئیسلامی لە جیاتی  ئایینی خۆیان , ئایینی ئیسلامیان وەرگرتووە

لە ئێرانیش دا لە سەردەمی سەفەوییەکان دا کە مەزهەبی شیعە بوو بە مەزهەبی فەرمی وڵاتی ئێران لە گەڵ ئەوە دا زمانی فارسی پەرەی سەند و تەنانەت شەڕەفخانی بەدلیسی بە زمانی فارسی نووسراوەتەوە

لە شۆڕشی مەزنی فەڕانسا دا کاریگەری زمانی ئایین لاواز بوو و نەتەوە پەرەستی سەری هەڵدا لە ئاکام دا وڵاتانی ئەفریقایی ژێر دەستی فەڕانسا زمانی فەڕانسە ییان وەرگرت و خەڵکی هیند زمانی ئینگلیزی و ....

لە یۆنانی کۆن دا زمانی ئایین زمانی فەلسەفە و زانستیش بوو بۆیە زۆر وشەی فەلەسەفی یۆنانی  هەن ئێستا  لە دونیای زانست و ەفەلسەفە دا لە تەواوی دونیا بە کار دێن

لە زمانی کوردیدا تا ئێستا بە هۆکاری جیاواز هێچ زمانێک نەیتوانیوە ببیتە زمانی هاوبەشی هەموو کورد زمانەکان لە وڵاتە جیاجیا کان دا تەنیا  لە سەردەمی دەسەڵاتی کوردیدا شێوەزمانی هەولێر بۆتە زمان دام و دەزگا حوکوومیەکان و باڵی بە سەر هەموو هەرێمی کوردوستان دا کێشاوە


طبقه بندی: وتاری ئەدەبی، ڕێزمان،
[ پنجشنبه 4 دی 1393 ] [ 11:37 ق.ظ ] [ جەلال حەسەنی ]
.: Weblog Themes By themzha :.

درباره وبلاگ


آمار سایت
بازدیدهای امروز : نفر
بازدیدهای دیروز : نفر
كل بازدیدها : نفر
بازدید این ماه : نفر
بازدید ماه قبل : نفر
تعداد نویسندگان : عدد
كل مطالب : عدد
آخرین بروز رسانی :
امکانات وب