تبلیغات
چالاکی ئەدەبی

چالاکی ئەدەبی
زمان پێناسەی گەلە 
نویسندگان
صفحات جانبی

زمان هێندە گرینگە کە زۆر جار پرسی زمان لە پرسی خاک زیاترە

دایکی کورد زۆر زیاتر لە ڕووناک بیران و پیاوانی سیاسی  توانیویەتی زماانی کوردی شیرین بکات و  ببێتە هۆی مانەوەی زمانی کوردی  و لە بەرامبەر دەسەڵات کە ویستوویە تی زمانی خۆی بە سەر زمانە کەمان بسەپێنێ دایکی لە قوتابخانەی خۆبی ململانێ وکردووە و بەرنگاری ئەو سیاسەتە شۆڤینیە بۆتەوە . بەرگری لە پاراستنی زمان هاوتای بەرگری لە خاک پێویسستە  .  لە زەمانی  بەدرخانەکانەوە بگرە تا زەمانی حوکومەتی باشوور گرنگیەکی زۆر بە زمانی دایکی واتا زمانی کوردی دراوە .

زمانی فەرمی وەک ناسنامەی نەتەوە پێناسە دەکرێت 

لە مالیزی دا سێ  نەتەوە هەن  کە دین و زمانیان جوێیە یەکەم زمانی مالی کە دە زاراوەی هەیە  دووهەم چینیە کانی مالیزی شەش زاراوەیان هەیە  و سێهەم هیندیە کانی دانیشتووی مالیزی حەوت زاراوەیان هەیە  لە نێو ئەو هەموو زمان و زاراوانە دا زمانی مالی بۆتە زمانی فەرمی و نیشتمانی مالیزی

زمانی عەڕەبی کە  زمانی یەکەمی جیهانی ئیسلامە لە مالیزی  دا  کاری لە سەر تیرۆری زمانی تر نەداوە و هەر بۆیە خەڵکە ئەو شوێنە هۆگریان بۆ زمانی مالیزی هەیە

لە هیندووستان لە ساڵی 1950 زمانی هیندی بە زمانی فەرمی ناسرا بەڵام خەڵکی ئەو وڵاتە زمانی ئینگلیزی بۆ گرینگی ئاسایشی نەتەویی دا بەکار دێنن

لە ئەمریکا دا هەرچەندە خەڵک زۆرتر بە زمانی  ئینگلیزی دەدوێ بەڵام تا ئێستاش حکوومەت هەوڵی بە فەرمی کردن زمانی ئینگلیزی نەداوە و هەر وا ماوەتەوە

لە هەرێمی کوردوستان دا زاراوەی هەولێر دەبێ ببێتە زمانی فەرمی چون زمانی کوردی مەترسی زۆری لە سەرە ، ململانێی حیزبەکان لە هەرێمی کوردستان بۆتە ڕێگر و ئاستەنگ لە ناساندنی زمانی فەرمی کوردی

هۆکار و ئاستەنگیەکانی زمانی فەرمی کوردی

1.       لە نەرویج دوو زمانی فەرمی هەیە

2.      بە فەرمی ناساندنی زمانی سۆرانی , زمانی کورمانجی دەکاتە دەرەجە دوو

3.      بە فەرمی ناساندنی زمانی سۆرانی , تاکی  کورمانجی دەکاتە دەرەجە دوو

تایبەتمەندیە کانی شێوەزاری هەولێر :

1.      هەولێر لە گەڵ تەواوی شێوە زارەکانی کوردی پێوەندی جوغرافیایی نیزیکی هەیە

2.      هەولێر ناوەندی بڕیاری سیاسی کوردەکانە

3.      هەولێر وەک پێتەختی ڕۆشنبیری و فەرهەنگ و ئەدەبی کوردە

4.       شێوەزاری هەولێر وەک بەشێک لە کورمانجی ناوەڕاست 100 ساڵە کاری پێدەکرێت

5.      هەولێر چەندها شێوەزار لە خۆ دەگرێت

6.       زاراوەی هەولێری لە زاراوەی کورمانجی سەروو نیزیک ترە

سەرچاوە : ستاندەربوونی زمانی کوردی – سەلام ناوخۆش




طبقه بندی: وتاری ئەدەبی، ڕێزمان،
[ پنجشنبه 4 دی 1393 ] [ 11:30 ق.ظ ] [ جەلال حەسەنی ]
.: Weblog Themes By themzha :.

درباره وبلاگ


آمار سایت
بازدیدهای امروز : نفر
بازدیدهای دیروز : نفر
كل بازدیدها : نفر
بازدید این ماه : نفر
بازدید ماه قبل : نفر
تعداد نویسندگان : عدد
كل مطالب : عدد
آخرین بروز رسانی :
امکانات وب